ئەو دیوارە هاتە جوا و ئەو نەهات
وتراویشە: ئەو دیوارە هاتە دەنگ ئەو نەهات، لە کۆڕ و کۆبوونەوەی کوردەوارییدا کەسێک هیچ قسەیەک نەکات و بێ دەنگ و شەرم بەخۆ بێت هەرچی بوترێ و باس بکرێت ئەو قسەی لەسەر نەکات یان کەسێکیش زۆر کەللە ڕەق و سەرڕەق و لامل بێت و پرتەی لێوە نەیەت بۆ هەردوو حاڵەت لە سنووری شاری#سنە# دەوترێت: ئەو دیوارە هاتە جوا و ئەو نەهات. [1]