ئەوەڵ ماڵ لەودوا هاوسا
وتراویشە: #ئەوەڵ خوێش لەودوا دەروێش#، کوردەواری لەبەر ئەوەی زۆرینەیان لە پەیڕەوانی ئایینی ئیسلامن بۆیە مزگەوتی شوێنی پەرستش و ماڵی خودایان بە نموونە هێناوەتەوە و وتویانە: تا ماڵ بیەوێت بە مزگەوت بەتاڵە یان حەرامە، لێرەش بەهەمان شێوە لە سنووری شاری #سنە# هاوسێ، دراوسێ، جیران وەکوو مزگەوتەکە بەکارهێنراوە چونکە لە ئیسلامەتییدا هاوسێ زۆر ڕێزی لێگیراوە بۆیە وتراوە: ئەوەڵ ماڵ لەودوا هاوسا.[1]
عەربیش دەڵێت: (الجار قبل الدار) هاوسێ لەپێشترە لە ماڵە.