ئەیژیتە کوڕ خاقان چینە
خاقان: لە فەرهەنگی شێخانییدا وا لەسەری نووسراوە: وشەیەکی مەغۆلییە، نازناوە بۆ خان و لە دوای ناوی پیاوی مەزن و سەرۆک هۆزەوە دێت، چین: سین وڵاتێکی مەزنە لە کیشوەری ئاسیادا لە کۆندا وەکوو ئیمپڕاتۆرییەتی ڕۆژهەڵات فەرمانڕەوایی زۆرترین ناوچەیان کردووە و لە ئێستاشدا وڵاتێکی زەبەلاحی پیشەسازی و ئابوورییە لە جیهاندا بە ئەژدیهای چینی دەناسرێن، لە شاری #سنە# ئەگەر یەکێک زۆر لە خۆی ڕازی بێت و غروور بێت بەتەوسەوە پێی دەڵێن: ئەیژیتە کوڕ خاقان چینە. [1]