بابزانێ مەنێ ماس چەنی کەرەی هاتیا
لە #هەولێر#ێ بۆ ئەو جۆرە ئیدیۆمە دەڵێن: با قەدری عافێت بزانێت، لەو ئیدیۆمەدا کە لە سنووری شاری #سنە#دا بەکاردەهێنرێت، پێوانەی (مەن) لە جیاتی (کیلۆ) بۆ کێشانەی ماست بەکارهێنراوە، مەنی گەورە و بچووک هەیە کێشی مەنێک لە 750 گرامەوە تا سێ کیلۆ و نیویی هەیە، کەرە: ڕۆنی ماستە دوای هەژانی ماستاو چنگ دەکەوێت کە خواردنێکی بەنرخی گرانبەهای کوردەوارییە، بۆ ئەوەی کەسێک نرخی شتێک بزانێت بەتەوسەوە پێی دەوترێت: بابزانێ مەنێ ماس چەنی کەرەی هاتیا. [1]