باخمان بە بەرە
باخچە و باخ و ڕەز زەحمەتی و ڕەنج و تێچوو و کات و ماندووبوونێکی زۆری دەوێت تاوەکوو دەگاتە بەرهەم و بەری دەخورێت، هەر ڕەزێک یان باخێک بەرهەمداربوو واتە خزمەتی چاکی کراوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کارێک ئەنجامێکی باشی هەبێت و بەرهەمدار بێت لە سنووری #سنە# دەوترێت: باخمان بە بەره. [1]