تیپی تۆپی پێی ئاراراتی شارۆچکەی #پیرمام#ی سەربە پارێزگای #هەولێر# یەکێک لە تیپە بەهێزەکانی سەر ئاستی کوردستان و ئێراق بووە لە ساڵانی ڕابردوو، بەڵام ماوەیەکە یانەکە دووچاری گرفتی دارایی بووەتەوە بەم هۆیەشەوە نەیتوانیوە وەکوو پێویست بەشداری چالاکییەکان بکات، ئەم وەرزە یانەکە بڕیاری دا بوو بەشداری خولی نایابی یانەکانی کوردستان بکات، بەڵام گرفتی دارایی ڕێگری لێ کرد و کشانەوەی لە خولی نایاب ڕاگەیاند و تیپەکە دابەزی بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، یانەکەش بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە جاران باشتر دەبن و مێژوویی یانەکە دەپارێزن کە لە ماوەی ڕابردوو بە دەستیان هێناوە، بڕیاریشیانداوە بەشداری خولەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووان و چەند خولێکی دیکە و چالاکییە وەرزشییەکانی دیکە بکەن، #یانەی وەرزشی ئارارات# ئەم ماوەیە هیچ ئامادەکارییەکی نەکرد بوو بۆ دەستپێکی یارییەکانی خولی پلە نایابی کوردستان هەر چەندە هەتا دواین ڕۆژەکانی بەر لە دەستپێکی خولەکەش نیازی ئەوەیان هەبوو بەشدار بن، بەڵام گرفتی دارایی ئامانجەکەی نەپێکا و تەنیا کشانەوەیان هەڵبژارد دەیانەوێت جارێکی تر تیپەکە ڕێکبخەنەوە و بێنەوە ناو کێبڕکێ جیاوازەکانی خولەکانی کوردستان.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 18 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!