دوای ئەوەی پێشتر #ئەرسەلان جەلال# بۆ مەشقی هەڵبژاردەی لاوانی کوردستان دەستنیشانکرا، یەکێتیی تۆپی پێ ستافەکەی تۆکمە و تەواوکرد، بە جۆرێک #فەتحی قەرەنی# ڕاهێنەری لاوان و تازەپێگەیشتووانی #یانەی وەرزشی بروسک# بە یاریدەدەری ڕاهێنەر دەستنیشانکرا و (جوتیار موحسین)ی گۆڵپارێزی پێشووی #یانەی وەرزشی دهۆک#یش بە ڕاهێنەری گۆڵپارێزان دیاریکرا.
هەڵبژاردەی لاوانی کوردستان بەشداریی پاڵەوانییەتیی جامی نەرویج (نۆروای کەپ) دەکات، کە لە کۆتایی مانگی (07-2015) ئەنجامدەدرێت.
هەڵبژاردەی لاوانی کوردستان پارساڵ 2014 بەشداریی پاڵەوانییەتییەکەی کرد و ساڵی پێشتریش بە هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانەوە کوردستان بەشداربوو.[1]