بزن بەپای خوەی ئەیوەنە قەساوخانە پەزیچ بەپای خوەی
لە #هەولێر#ێ دەوترێت: بزن بە پێی خۆی مەڕیش بە پێی خۆی، دوو لێکدانەوەی بۆ دەکرێت، یەکەم: واتە بزنەکە یان مەڕەکە بە پێیەکانی خۆی دەبرێتە سەربڕخانە، کوشتارگە، قەسابخانە، دووەم: بزن و مەڕ و بە پێیەکانی خۆیان هەڵدەواسرێن لە کوشتارگه، لە شاری #سنە#ش وەکوو ئیدیۆم بەکارهێنراوە بۆ گوزارشتکردن لە تاوان و سزای هەر کەسێک بە گوێرەی کار و کردەوەکانییەتی بۆیە وتویانە: بزن بەپای خوەی ئەیوەنە قەساوخانە پەزیچ بەپای خوەی.[1]