بزن لە جێگایەک دانیشێ سمکۆڵان خوەی ئەکا
لە سنووری ناوچەی سۆران و #هەولێر#ێ دەوترێت: بزن بۆ شەوەکی جێگەی خۆی خۆش دەکات، ئاژەڵی بزن کە دەیەوێت پاڵ کەوێت و بخەوێت بە پێیەکانی سمکۆڵانی ئەو شوێنە دەکات و خاوێنی دەکاتەوە لە دڕک و داڵ و کۆسپۆکە تاوەکوو ئەو شوێنەی لێی دەخەوێت بێ گرێوگواڵ و دڕکوداڵ بێت، ئەوە وەکوو ڕێنوێنی و ئامۆژگاری بۆ مرۆڤ بەکاردەهێنرێت کە بایەخ بە شوێنی مانەوە و خەوتنی خۆی بدات چونکە ئاژەڵ بە ئاژەڵی خۆی ئەو کارە دەکات بۆیە لە شاری #سنە# وتراوە: بزن لە جێگایەک دانیشێ سم کۆڵان خوەی ئەکا.[1]