بۆچە ڕیشم لە ئاسیاوا چەرمگ کردگە
لە سنووری #هەولێر#ێ دەوترێت: خۆ سەری لەبەر هەتاوێ سپیی نەکردیه، باراش: دانەوێڵەی گەنم و جۆیە دەخرایە ناو گوش و گونییە و خرار و جواڵەوە دەخرایە سەر پشتی وڵاغەبەرزە و بۆ ئاش و ئاسیاو بەڕێدەکرا و یەکێک سەرپەرشتی دەکرد، ئەو کارە زووزوو دووبارە دەبوویەوە، دەبووایە کەسێک هەر لە ڕێی ئاشی بێت چونکە ئارد قوت و زەخیرەی سەرەکی بوو بۆ بژێوی، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و کەسێک کە ئەزموون و تاقیکردنەوەی زۆری بینیبێت بەتەوسەوە دەڵێت: بۆچە ڕیشم لە ئاسیاوا چەرمگ کردگە.[1]