بۆچە شەنە لە مەنە کەمترە
شەنە: ئامێرێکە، کەلوپەلی کشتوکاڵییە، خەرمانی پێ بەبا دەکرێت پێی دەوترێت: شەن و کەوکردن، مەنە: دەفرێکی تایبەتە وەکوو ڕبە، سەنگێکە دانەوێڵەی پێ دەپێورێت، ئەو دوو ئامێرە یەکێکیان بۆ جیاکردنەوەی کا لە دانەوێڵە بەکاردێت و ئەوی تر بۆ پێوانەکردنی دانەوێڵەکە بەکاردەهێنرێت، بۆیە لە ناوچەی ئەردەڵان و شاری #سنە# بەکاردەهێنرێت وەکوو ئیدیۆم و بۆ ڕۆڵ و گرنگی کەسێک کە لەڕۆڵ و گرنگی یەکێکی تر ئەگەر زۆرتر نەبێت کەمتر نییە بۆیە وتراوە: بۆچە شەنە لە مەنە کەمترە.[1]
شەندە و مەندە
خەڵکی شار بیستیان ئەمە
کەوتنە چپە و هەمهەمە
لاوان گوتیان هەر ئێستە
کۆشکی بلوور پێویستە
کارمان بێ کۆشک گەندە
کەم نییە شەندە لە مەندە
بەیتی سەرەمەڕ-هەژار موکریانی