بۆرە نەوێ بازەبێ یەکی تەڕ و تازە بێ
لە سنووری #هەولێر#ێ دەوترێت: بۆرە نا بازە یەکی تەڕ و تازه، ئەوە گۆتەی ژنانە لە سەراو و کانی ژنان و کۆڕوکۆبوونەوەی خۆیاندا کە ئەگەر پیاوێک ژنی دووەم بهێنێت، دەڵێن حەقە ژنەکەش جیاببێتەوە و ئەویش شووەکی تری لێ بکاتەوە، بۆرە و بازە ڕەنگی سەگ و تووتکە سەگە کە سپی و ڕەش بێت دەوترێت: بازە و کە بۆر ڕەنگی خۆڵەمێشی بێت دەوترێت: بۆرە، وەکوو بێمنەتی ژنان لە کاتی ژن بەسەر هاتنیان و پەرچەکردار دەڵێن: بۆرە نەوێ بازەبێ یەکی تەڕ و تازە بێ.[1]