پشت و ڕووی بۆ نییە
هاوشێوەی ئەوە لە ناوچەی سۆران وتراوە: وەکوو نیسک بێ بەر و پشته، دروێنەی دانەوێڵەی وەکوو گەنم وجۆ بەری دروێنەی دیارە بۆ سەپانان خۆشتر دێتە دەست و دروێنە دەکرێت، بەڵام نیسک هەر قۆپەنەی بەلایەکدا کەوتووە و بەر و پشتی نییە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ کەسێکی دوو ڕوو و بێ هەڵوێست و جێگەی متمانە نەبێت لە شاری #سنە# پێی دەوترێت: پشت و ڕووی بۆ نییە.[1]