پیری شەرمی لە کەس نییە
مرۆڤ بە قۆناغەکانی منداڵی و گەنجی و لاوی و پیرییدا گوزەر دەکات، هیچ قۆناغێک بە خواستی خۆی نییە، ئینجا لێرەدا پیری بەنموونە وەرگیراوە چونکە مرۆڤ حەز بەمانەوە و ژیانێکی ئەبەدی دەکات لە ژیاندا بۆیە زۆر لە پیری نیگەرانە و ناخوازێت کەس پێی بڵێت پیربوویتی، بۆیە ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ گوزارشتکردن لە هاتنی بەزۆر و ناچاری پیربوون و پەککەوتنی مرۆڤ دەوترێت: پیری شەرمی لە کەس نییە.[1]