جل دوو هێوەرژن لەناو تەشتێکا ناشۆرگێ
وتراویشە: جل دوو هێوەرژن لەناو یەغانێکا بەیەکە و جەنگ دەکەن، هیوەرژن لە هەندێک ناوچەی سۆران وەکوو #هەولێر# و #کۆیه# و مەخمور و بەڕانەتی و قەراج و کەندێناوە پێی دەوترێت: هاوگیان، هاوگیان یان هێوەرژن دوو کچن کە شوویان بە دوو برایان کردووە، جگە لەو پەیوەندییە کەمێردەکانیان بران، خۆیان بەهەویرە خوێیەک ناگەنەوە بەیەکتری لە خزمایەتی و خوێن، بۆیە وەکوو دوو کێبڕکێکار دەردەکەون بۆیە لە شاری #سنە# وتراوە: جل دوو هێوەرژن لەناو تەشتێکا ناشۆرگێ.[1]