#عەلی سەرکەوت# کوڕە کوردێکی دانیشتووی شاری #هەولێر#ە و ماوەیەکی زۆرە لەنێو کاری وەرزشییە لە یاری تایکواندۆ، جگە لە کاری یاری کردن وەکوو ڕاهێنەریش خاوەنی هۆڵی وەرزشی و ڕاهێنەری تیپی تایکواندۆی #یانەی وەرزشی زانکۆی جیهان#ی شاری هەولێرە، ناوبراو بەردەوام لە پاڵەوانێتییەکانی ئێراقی وەکوو کوردێک بەشداری دەکات و لەگەڵ یانەکەی خاوەنی چەندین ئەنجامی شایستەیە و ئەنجامە باشەکانی کردی بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تایکواندۆی تازەپێگەیشتووانی ئێراقی، لەم بارەشەوە عەلی سەرکەوت بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: وەکوو ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تایکواندۆی ئێراقی لە ئاستی تازەپێگەیشتووانی ئێراقی دەستنیشان کراوم لەلایەن یەکێتی تایکواندۆی ئێراق، جگە لەوەش من وەکوو ڕاهێنەری تیپ بەردەوام یاریزانەکانم بەشدارن لە خول و پاڵەوانێتییەکانی ئێراق، توانیمان حەوت یاریزانم بگاتە هەڵبژاردەی ئێراق و دووەمی ئێراقیشن، بۆیە منیش ئەو داوایەی یەکێتی تایکواندۆی ئێراقیم قبووڵ کرد، مانگی (11-2024) لە شاری #بەغدا# وەکوو ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێراق بەشدارم لە پاڵەوانێتی (جی وەنی) نێودەوڵەتی لە شاری بەغدا هەوڵیش دەدەم زۆرترین یاریزانی کوردستان سەربخەم و کار بۆ سەرخستنی وەرزشی تایکواندۆ دەکەم. [1]