ناونیشانی بابەت: بەڵگەنامەکانی هەولێر لە ئارشیڤی دەوڵەتی عوسمانی بڵاو کرایەوە
دوای دۆزینەوەی بەڵگەنامەکان و کارکردن لەسەر وێنەگرتن و لێکۆڵێنەوە و وەرگێڕانیان بۆ سەر زمانی عەرەبی و پەراوێزنووسینیان لە ڕۆژی 21/12/2024 لە شاری هەولێر بڵاو کرایەوە.
لەبارەی ئەو بەڵگەنامانەوە و هێرش عومەر عەبدوڵا ئەندامی دەستەی ئامادەکاری کتێبەکە، بە (باسکورد)ی گوت: ”بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ مێژووی تازە و هاوچەرخی کوردستان لە ئارشیڤی دەوڵەتی عوسمانیدا، زیاتر لە حەوت هەزار بەڵگەنامەمان لەبارەی #هەولێر# دەست کەوت و دوای هێنانەوەی ئەو بەڵگەنامانە، وەک تیمێکی فراوان کارمان لەسەر کرد، بۆ وێنەگرتن و وەرگێڕان و دووبارە پەراوێزنووسین و لێکۆڵینەوەیان، بۆ ئێستا ئەم کتێبەی لێ هاتووەتە بەرهەم، بەڵام کارەکانمان بەم کتێبە کۆتایی نایە“.
گوتیشی: ”ئێمە بە پێویستی دەزانین، ژمارەیەکی زۆری لێکۆڵەر و تۆژەرانی بواری مێژوویی کار لەسەر هەموو بەڵگەنامەکان بکەن، داواشمان لە حکومەت کردووە، کە پەیمانگەیەک بۆ ئارشیڤی #کوردستان# لە دەوڵەتی عوسمانی و ئارشیڤەکانی دیکەیش دابمەزرێنێت.“
(بەڵگەنامەکانی هەولێر لە سەردەمی عوسمانیدا) کتێبێکی قەبارە 400 لاپەڕەیە، کە جگە لە چەند وێنەیەک، تەواوی لاپەڕەکانی بۆ وێنەی بەڵگەنامەکانی دەوڵەتی عوسمانی لەبارەی هەولێر تەرخان کراوە و دامەزراوەی (کوردستان کڕۆنیکڵ) کاری ئامادەکاری بۆ کردووە و بە پشتیوانیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر چاپ کراوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=