تەنیا ئەحمەد
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت: کاتی ئەوەیە ئەو گرووپانە لەنێوببرێن کە ئەنقەرە بە تیرۆریست پۆلێنیان دەکات.
ڕۆژی هەینی، #20-12-2024#، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتی گەڕانەوەی لە قاهیرە بە ڕۆژنامەڤانانی گوت، دەبێت #داعش#،
پەکەکەپەکەکە و لقەکانیان کە هەڕەشە لە مانەوەی سووریا دەکەن، لەنێوببرێن.
ئەردۆغان وتی: ئێستا کاتی ئەوەیە ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییانە لە جووڵە بخرێن.
تورکیا دەڵێت: یەپەگەی باڵی سەربازیی پەیەدە لقی پەکەکە [پارتی کرێکارانی کوردستان]ە لە ڕۆژاوای کوردستان و سووریا. ئەو هێزە پێکهێنەرێکی سەرەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (#هەسەدە#)یە.
هەسەدە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت و بە هاوبەش و دۆست ناویان دەبرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو ڕۆڵەی لە شەڕی دژی داعش گێڕاویەتی.
سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها وتی، حکومەتەکەی هەنگاوی خۆپارێزی بەرانبەر ئەو هێزانە دەگرێتەبەر کە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر تورکیا.
ئەردۆغان وتی، ئەستەمە بتوانین ئەو مەترسییە قبووڵ بکەین. هیوادارین سەرکردە نوێیەکانی سووریا کار لەگەڵ ئەوان (داعش و پەکەکە) نەکەن. پێمان وانییە هیچ هێزێک لە داهاتوودا لە کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەردەوام بێت.
(12)ەم سەرۆککۆماری تورکیا وتیشی، بەزووترین کات سەری ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییانە پان دەکرێتەوە.
ڕۆژی #08-12-2024# چەکدارانی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) و گرووپە هاوپەیمانەکانیان چوونە نێو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی ئەسەد هێنا.
ئێستا سووریا لە قۆناغێکی نوێدایە و وڵاتانی جیهانیش پەیتاپەیتا شاندە دیپلۆماسییەکانیان بۆ دانووستاندن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا دەنێرنە دیمەشق.
ئەردۆغان وتی، #هاکان فیدان#، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەم زووانە سەردانی دیمەشق دەکات. [1]