ناونیشانی بابەت: نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ئامادەکردنی: #ڕۆیا سەردار#
ئەشکەوتی سەلمان (پەرەستگای تاریشا) گەورەترین خەتی میخیی #ئیلام#ی نوێ لەسەر دیواری ئەشکەوتەکە نووسراوە.
ئەم ئەشکەوتە دەکەوێتە باشووری شاری ئیزە لە باشووری رۆژهەڵاتی #کوردستان# و چوار نەخشی دیاری سەردەمی ئیلامییەکان و پاشماوەی بینایەکی سەر بە ئەتابەکان لەخۆ دەگرێت.
ئەم شوێنە مێژووییە پەرەستگای (تاریشا)، یەکێک لە خوداوەندەکانی ئیلامی، جگە لە نووسراوی بەردی، ئەشکەوتێک و کانییەکی کانزایی، کە لە دڵی شاخەکەوە هەڵدەقوڵێت، لە خۆ دەگرێت. لە ئەشکەوتی سەلمان، چوار نەخشی دیار هەیە، کە دوانیان لەناو ئەشکەوتەکەدان و دوانیش لەدەرەوەن، گەورەترین نووسینی میخی سەردەمی #ئیلامییەکان# لەم ئەشکەوتەدا هەیە، کە لە سەردەمی شاهەک ئیلامی، پاشای ڕەسەنی ئەیاپیر، یان ئایاتێمە و هەروەها بۆ یەکەمجار، بوونی ژنێک شانبەشانی پیاوێک بووە لە نەخشە دیارەکانی ئەم ئەشکەوتەدا بینراوە.
$نەخشە دیارەکان بریتین لەمانە:$
یەکەمیان: ڕێوڕەسمی عیبادەتکردنی هانی، پاشای ناوخۆیی ئەییاپیر لەگەڵ شۆتر و وەزیرەکەی و هاوسەر و منداڵەکەی پیشان دەدات. ئەم نەخشە دیارە نووسراوەکانی بە شێوەی نووسینی میخیی ئیلامی هەیە.
دومین: ڕێوڕەسمی عیبادەتی بنەماڵەی هانی، بەبێ ئامادەبوونی وەزیرەکەی پیشان دەدرێت و ئەم نەخشی بەرجەستەیە نووسراوێکی لەسەرە.
سێیەمیان: ئەشکەوتی سەلمان لە بەرزیی سێ مەتر لە زەوییەوە پەیکەرسازیی کراوە، کە هانی بەتەنیا ڕێوڕەسمی پەرستشی تێدا ئەنجام دەدات، لەپشتی سەریەوە 26 دێڕ نووسراوی میخی ئیلامی هەیە، کە هانی باسی خۆی و ئەو کارانەی لە خاکەکەدا کردوویەتی، ڕوون دەکاتەوە.
چوارەمیان: کەسایەتییەکی گرنگی ئیلام ئەو ڕێوڕەسمە ئەنجام دەدات، کە ناسنامەکەی ئاشکرا نییە، چونکە نووسراوەکە وەرنەگێڕدراوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=