تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی سەیدسادق# لە وەرزی ڕابردووی خولی نایابی یانەکانی کوردستان توانی مانەوەی خۆی لە ڕیزی یانە گەورەکانی کوردستان بهێڵێتەوە، بەڵام ئەم وەرزە دووچاری گرفتێکی سەختی دارایی بوونەتەوە، هەر بۆ ئەم هۆکارەش ژمارەیەکی زۆری یاریزانانی یانەکە ڕیزی تیپەکەیان جێهێشتووە تاکوو ئێستاش 2024 هیچ دەرگای هاوکارییان لێ نەکراوەتەوە بۆ ئەوەی لە گرفتی داراییەکان ڕزگاریان بکەن، بۆ وەرزی نوێ خولەکانی کوردستان و ئێراقیش هەریەک لە یاریزانان (یادگار ئیبراهیم، محەمەد سەباح، جوامێر کەریم، هەڵوێست کەمال، هەمزە سەباح، نەجمەدین عوسمان، ڕێبەند کەمال، بەندەن هەڵۆ، سەعید حسێن، بیلال عەلی) ڕیزی یانەکەیان جێهێشتووە و گرێبەستی تریان لەگەڵ یانەکانی تر مۆرکردووە، سەرۆکی یانەکەش ئاماژەی بەوە کردووە کەوا لە قەیرانێکی سەختی دارایی دان و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بن ناتوانن تەنانەت بەشداری خولی نایابی یانەکانی کوردستانیش بکەن، تاکوو ئێستاش هیچ لایەن و شوێنێک دەرگای هاوکاری بۆ نەکردونەتەوە و یانەکەش لە چاوەڕوانی دەستپێکی خێرن بۆ ئەوەی بتوانن ئەم وەرزە یانەکە بگەیەننە کەناری ئارامی لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان و هەرچی زووە دەست بە ئامادەکارییەکانیان بکەن بۆ ئەم خولە. [1]