دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی ناسرییەی باشووری ئێراق بۆ ئەم وەرزە دەیەوێت چاو لە یانەی گەرمە بکات کە وەرزی ڕابردوو بە ژمارەیەک لە یاریزانانی کوردی کوردستان توانیان خۆیان بگەیەننە ڕیزی یانە پیشەگەرەکانی ئێراقی، بۆ ئەم وەرزەش یانەی ناسرییە لە خولی نایابی ئێراق بەشدارە و چاوی لەوەیە بتوانێ بلیتی سەرکەوتن بۆ خولی ئەستێرەکانی ئێراقی بەدەست بهێنێت، دوای هێنانی (ڕەوەند عەبدولخالق)ی ڕاهێنەری پێشووی #یانەی وەرزشی هەندرێن# وەک بەڕێوەبەری تیپی تۆپی پێی یانەکە ئەم ڕاهێنەرە کوردەش ژمارەیەک یاریزانی کوردی ڕازی کردووە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یانەی ناسرییە مۆربکەن، 12 یاریزانی کوردی شاری #هەولێر# لە ڕیزی ئەو یاریزانانەن کەوا گرێبەستیان لەگەڵ یانەی ناسرییە مۆرکردووە بۆ ئەوەی ئەم وەرزە شەڕی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بکەن لەناو یاریزانە کوردەکانیش هەریەک لە ئەستێرەکانی شاری هەولێر (هەردی سیامەند، بارزان شێرزاد، دلێر حاتەم، بارزان ئەکرەم، گۆران عەلی، هێمن نازم) چەندین ئەستێرەی تری شاری هەولێر گرێبەستی فەرمیان لەگەڵ یانەی ناسرییە مۆرکردووە، لە ئێستادا 2024 یانەکە کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانی لە شاری هەولێر کردووەتەوە و یاریزانە کوردەکانیش بەشداری ئەو کەمپەن و چاویان لەوەیە یانەکە بگەیەننە ڕیزی یانە گەورەکانی ئێراق. [1]