تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی زاخۆ# ئەم وەرزە بۆ خولی ئەستێرەکانی ئێراق کۆمەڵێک یاریزانی ئاست بەرزی لە ڕیزی یانەکەی کۆکردووەتەوە، جگە لەوەش یانەکە گرێبەستی کۆمەڵێک یاریزانی وەرزی ڕابردووی تازە کردووەتەوە، (تەلال بلوشی) ئەم وەرزە دوای نوێ کردنەوەی گرێبەستی ڕاهێنەرایەتی لەگەڵ تیپەکە پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی زاخۆ بکەنە یەکەمی ئێراق، لە ئێستادا 20024 کارگێڕیی یانەکە لە هەوڵی ئەوەیە کەمپێکی مەشقی و ڕاهێنان لە وڵاتی تورکیا ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی یانەکە لە گشت ڕوویەکەوە ئامادە بێت، جگە لەوەش یانەکە هەریەک لە یاریزانانی پیشەگەر (ئەیوب نەناح و گۆستافۆی بەرازیلی و ئەحمەد زامل و یوسف ڕائید و پاترێک و مویسێس و ئەمجەد عەتوان و عەلی کازم و هومام تاریق)ی یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراقی و (عەلا ڕەعد و محەمەد عەلی عەبود و ئەحمەد ئیبراهیم و مەحموود ئەسوەد) یاریزانی سووری ژمارەیەک لە یاریزانان گرێبەستیان تازە کردووەتەوە ژمارەیەکی تریش گرێبەستیان لەگەڵ کراوە، بەلوشی لە هەوڵی ئەوەیە بتوانێ تاکوو دەستپێکی خولی ئەستێرەکانی ئێراقی پێکهاتەیەکی بەهێز دەستنیشان بکات بۆ وەرزی تازەی خولەکە. زاخۆ بۆ ئامادەکاری زیاتر کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانی لە وڵاتی تورکیا ئەنجامداوە دەیەوێت بەتەواوی خۆی ئامادە بکات بۆ کێبڕکێیەکانی وەرزی تازە.[1]