چای بێوەژن بۆ دیان خاسە
لە #هەولێر#ێ ئیدیۆمێک هەیە دەڵێت: بێوەژن کۆشی، ئەو ژنەی مێردەکەی نەماوە و منداڵی وردی هەیە زۆر دەست بە ماڵەکەوە دەگرێت تا منداڵەکانی پێ گەورە بکات، بەڵام وەکوو ئەو ئیدیۆمەی سەرەوە کە لە شاری #سنە# بەکاردەهێنرێت، کە چایەی بێوەژنی بۆ چارەسەری ژانی بەباش زانیووە وەکوو درکەیەک بۆ قرچۆکی و ڕەزیلی کەسێک دەوترێت: چای بێوەژن بۆ دیان خاسە.[1]