خوا لە مووی چەرمگ شەرم ئەکا
مووی سپی یان چەرمگ نیشانەیە بۆ پیری و بەساڵاچوون و هەڵکشانی تەمەن، کوردەواری بۆ زیاتر ڕێزگرتنی ئەو کەسانەی لە خۆمان گەورەترن و ئەزموونی ژیانیان هەیە و سەردەمانێک تەمەنی گەنجی خۆیان بەخشیووە تاوەکوو گەنج و منداڵەکانمان پێ بگەن، فەرموویەتی: خوا لە مووی چەرمگ شەرم ئەکا.[1]