خەسوو لە جفتێ گا خاسترە
لە #هەولێر#ێ دەوترێت: خەسووی باش جۆتە گایەکی دەینی، لە کۆندا لە کاروباری وەرزێری و کشتیاریدا گا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە کێڵان و گێرە و جووتکردن و بارگواستنەوە و..تاد، ئەوەی جووتە گایەکی باشی هەبووایە کاروبارەکانی بەباشی دەڕۆیشت، ئینجا خەسووی باش کە هاوکاری زاوا و بووکەکەی بێت هاوشێوەی ئەو جووتە گایە کراوە و لە #سنە# وتراوە: خەسوو لە جفتێ گا خاسترە.[1]