#ئەیسەر قاسم# ئەستێرەی کوردی #یانەی وەرزشی دهۆک# و یاریزانی #داڵکورد#ی سویدی، ئەم وەرزە بۆ ماوەی شەش مانگ گرێبەستی لەگەڵ یانەی دهۆک مۆرکرد، لەگەڵ یانەی ناوبراویش توانی پلێتی سەرکەوتن بۆ خولی یانەکانی ئاسیا بەدەست بهێنن، ئەیسەر کوڕە کوردی ڕیزی یانەی وەرزشی دهۆک ئەم وەرزە بڕیاری داوە ڕیزی یانەکە جێبهێڵێت بۆ کەمی هەلی یاری کردن پێی لەناو چەندین یانەی ئێراقیش ناوبراو گرێبەستی لەگەڵ (یانەی قاسم) مۆرکرد. لەم بارەشەوە ئەیسەر قاسم بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: گرێبەستی من بۆ شەش مانگ بوو لەگەڵ یانەی دهۆک، هۆکاری جێهێشتنی یانەکەشم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەلی یاری کردنی باشم پێ نەدراوە، لە بارەی هەبوونی گرێبەستیش ناوبراو وتی چەندین گرێبەستم لە خولی یانە پلە نایابەکانی ئێراق بۆ هاتبوو لە یانەکانی (نەفتی وەست و جۆلا) و چەندین یانەی تریش، بەڵام من ئارەزووی ئەوەم هەبوو لە خولی ئەستێرەکانی ئێراقی یاری بکەم بۆیە گرێبەستی یانەی قاسمم پەسەند کرد، گرێبەستەکەم بۆ ماوەی یەک وەرزە دەمەوێ ئەم وەرزە لەگەڵ یانە تازەکەم بتوانم ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم و ئەوەی لە توانام بێت خزمەتی ئەو یانەیە بکەم. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 21 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!