هەر چەندە ماوەی دوو وەرزە ناوبژیوانانی شارەکانی کوردستان سەرجەم چالاکییەکانی #یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان# بەڕێوەدەبەن، سەرەڕای ئەوەی زۆر جاریش دووچاری گرفت و کێشە دەبنەوە لەگەڵ هاندەران و کارگێڕیی یانەکان، بەڵام ناوبژیوانان بەردەوامن لە خزمەت کردنی خولەکان و بەڕێوەبردنی خولە یەک لە دوایی یەکەکانی کوردستان، لە ئێستادا 2024 یەکێتیی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان لە هەوڵی ئەوەیە لە ڕێگەی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# شایستە داراییەکانی ناوبژیوانان دابین بکاتەوە کە ماوەی دوو ساڵە وەریان نەگرتووە، لەم بارەشەوە (جەلال سەعید) ئەندامی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان وتی وەکوو یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لە ئێستادا ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین کەوا شایستە داراییەکانی ناوبژیوانان بۆ هەردوو وەرزی (2023/ 2024) دابین بکەین لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جگە لەوەش چەندین مانگە مووچەی کارمەندانی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان و ئەندامانی یەکێتییەکە نەدراوە، وتیشی بەرچاو ڕوونییەک هەیە کەوا پارەکانیان بۆ دابین بکرێت و، ئەگەر شایستە داراییەکانیش دابین کرا ڕەنگە کۆتایی ئەم مانگە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەبچێت ئەوەش تەنیا قسەیە. [1]