یانەکانی ئێراق دەستیان بە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی یاریزانانی کوردی یانەکانی کوردستان کردووە، بۆ ئەوەی بتوانن بەم یاریزانانە شەڕی یانەکانی تری ئێراقی بکەن لە خولی ئەستێرەکانی ئێراق. #کۆسرەت بایز# یاریزانی پێشووی #یانەی وەرزشی هەولێر# ئەمساڵ 2024 لەگەڵ (یانەی گەرمە) توانی وەرزێکی پڕ کێبڕکێ بەڕێ بکات و یانەی گەرمەش بگەنە خولی پیشەگەرانی ئێراق، لە ئێستادا چەندین یانە داوای ئەو ئەستێرە کوردەی کردبوو، بەڵام دواجار کۆسرەت (یانەی دیالە)ی هەڵبژارد، لەم بارەشەوە کۆسرەت بایز بۆ گۆڤاری گوڵان وتی دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی گەرمە گەیشتە خولی پیشەگەرانی ئێراق، هەوڵمدا لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بم، بەڵام نەگەیشتنە ڕێکەوتن لەگەڵیان سوپاسیان دەکەم کە ئەو ماوە لەگەڵیان بووم، جگە لەوەش چەندین ئۆفەری یاری کردنم بۆ هات لەلایەن یانەکانی ڕومادی و چەند یانەیەکی تر کە لە خولی نایابی ئێراق بوون، بەڵام من پێم باشبوو بگەڕێمەوە خولی ئەستێرەکانی ئێراقی هەریەک لە یانەکانی (نەفتی میسان و دیالە) گرێبەستم پێشکەش کرا، لە ڕێگەی یانەی دیالە دەمەوێ ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنم، یانەی دیالە تازە سەرکەوتووە و بتوانین یانەکە بە شێوازێکی باش لە خولەکە بمێنێتەوە و یەکێکە لە یانە جەماوەرییەکان ئەوەی لە توانام بێت لە خزمەتکردنی ئەو یانەیە درێغی ناکەم. [1]