دانا بە ئیشارە و نادان بە کوتەک
وتراویشە: دانا ئاماژەیەکی بەسە، کەسی زیرەک و بە توانا و ژیر و کارزان تەنیا یەک ئیمای دەوێت بۆ تێگەیشتن، بەڵام کەسی نادان و نەفام و گێل و کەودەن و کاڵفام و ساویلکە و گەمژە مەگەر کوتەکێکی ئاڕاستەی ناو شان و پشتی بدەیەت ئینجا تێدەگات بۆیە لە شاری #سنە# بۆ ئەو جۆرە کەسانە بە ئیدیۆمەوە دەوترێت: دانا بە ئیشارە و نادان بە کوتەک.[1]