دو و دوشاو بکەیتە گەڵوویا پێ نازانێ
لە ناوچەی سۆران لە شاری #هەولێر#ێ دەوترێت: پەنجەت بەدۆشاوەوە بکەیتە دەمییەوە کە دۆشاوی پێوە نەما دەیگەزێت، بەڵام لە ناوچەی ئەردەڵان لەدەوروبەری شاری #سنە#دا دۆ و دۆشاوی تێکەڵ کردووە ئەگەر بەگەروویدا بکرێت ئەوە هەر بێ ئەمەکی و پێ نەزانی و بێ وەفایی دەکات بەرانبەرت بۆ ئەو حاڵەتە سنەییەکان وتویانە: دو و دوشاو بکەیتە گەڵوویا پێ نازانێ.[1]