ڕۆژێ کەفتم حەفت ساڵ خەفتم
لە گوندی #ئۆمەرگومبەت#ی شارەدێی #سێگردکان#ی شارۆچکەی #تەقتەق# ئیدیۆمێکی هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمەی شاری #سنە#یان هەیە و دەڵێن: ماری بوور بازی نەمرم بەتحەسیمەوە، ئەوە بە کەسێکی کارنەکەر و تەنبەڵ دەوترێت کە بەهۆی کەوتنێکەوە یان کێشەیەکەوە تەواو خۆی لەکارەکەی بدزێتەوە و پشووی لەبەر بدات بۆیە وتراوە: ڕۆژێ کەفتم حەفت ساڵ خەفتم.[1]