ڕێگە دوور و بار قوورس
پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام لە کوردەوارییدا وەسف و وێنای بەهەشت و دۆزەخ و ڕۆژی پەسڵان دەکەن بە کۆمەڵێک لێکچوون و دەستەواژەی جۆراوجۆر کە هەندێکیان دەبنە ئیدیۆم و گوزارشت کردن بۆ ڕۆژی دوایی بۆ نموونه: ئەگەر بوترێت ئەو ڕێگەیە سەخت و دژوارە پێویستە تێشوو و زەخیرەت هەڵگرت بێت کە ئەمەش باری مرۆڤ قوورس دەکات لە شاری #سنە# دەوترێت: ڕێگە دوور و بار قوورس.[1]