ژن لە ماڵ شووا خوەشی بێ کوچک بە کۆل ئەکێشێ
لە کوردەوارییدا تاوەکوو کۆتایی سەدەی بیستەم کچان بە نابەدڵی خۆیان بەمێرد دراون، تەنیا لەسەر ڕەزامەندی گەورەکانیان باوک و برا و کەسوکارییان هاوسەرگیریان کردووە، بۆیە بەشێکی زۆریان مێرد و شوەکەیان دڵخوازی خۆیان نەبووە، سەرباری هەموو ئەوانەش ئەگەر لەماڵە مێردیدا دڵی خۆش بووایە یان شووەکەی بەدڵی خۆی بووایە ئەوا ڕۆژانە بەردی بەشان و کۆڵ بکێشایە هیچ کێشەی گرفتێکی نەبووە و هەر پێی خۆش بووە بۆیە لە #سنە# دا وتراوە: ژن لە ماڵ شووا خوەشی بێ کوچک بە کۆل ئەکێشێ.[1]
کوچک: فەرهەنگی خاڵ
بەردی نە زۆر گەورەی نە زۆر بچووک.