سوار لە پیادەی خەوەری نییە
سوار: ئەو کەسەی سواری گوێدرێژ و ئێستر و بارگیر و ئەسپ و مایینە پێی دەوترێت: سوار، شۆڕە سوار، سوار چاک و...تاد، پیادە: ئەو کەسەی بە پێیەکانی خۆی دەڕوات، ئینجا ئەو کەسەی سواری ئەسپە، ئەسپەکەی ماندوو دەبێت و خۆی ماندوو نییە، لە پیادە ڕۆیان بێئاگا و بێ خەبەرە، بەڵام ئەو کەسەی بە پێیەکانی خۆی دەڕوات ماندووە و بەحاڵی ماندوو بوونی خۆی دەزانێت بۆیە لە سنووری شاری #سنە# وتراوە: سوار لە پیادەی خەوەری نییە.[1]