سەگ لە پێشە ناتۆرێ
وتراویشە: سەگ لە قەسابخانە نەمرێت عومری بە (زایەع) دەچێت، پێشە: ئێسک، ئێسقان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتیی لە شاری #سنە# و دەوروبەری بۆ کەسێک کە ئاڵوودە و وابەستە و گرفتاری پارە و پوول بێت و هیچی تر ڕەچاو نەکات بە تەوسەوە پێی دەوترێت: سەگ لە پێشە ناتۆرێ.[1]