شیر دایک خوەی خواردگە
لە کوردەوارییدا ئەگەر کەسێک کاری چاک بکات دەوترێت: شیری پاکە یان ڕەحمەت لە شیرت یان ڕەحمەت لەو دایکەی مەمکی پێداوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەتایبەتیی لە شاری #سنە# و دەوروبەری ئەگەر کەسێک حەلالزادە و ڕەسەن بێت پێی دەوترێت: شیر دایک خوەی خواردگە.[1]