لە ڕێکەوتی #29-07-2024# لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی زەیتونە، #ئەکادیمیای شەتڕەنجی هەولێر# پاڵەوانییەتێکی بەڕێوەبرد بە هاوکاری ڕێکخروای (IOM) و حکومەتی هەرێم بەسەرپەرشتی ئەکادیمیای شەتڕەنجی هەولێر.
لە کاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ پاڵەوانییەتییەکە دەستی پێ کرد تا (9) شەو، هەرچی یاریزانی کوڕ وکچ و داوەر و سەرپەرشتیاران هەیە سەرقاڵی یارییەکان بوون، لەلایەکی ترەوە دوو سیمپۆزیۆم و سیمینار بەڕێوەچوو، لەسەر ترسناکی و ئالنگارییەکان بۆ کێشەکانی ژینگە کە مەترسی زۆری هەیە لەئاییندە، پسپۆڕان زۆر بەووردی بارودۆخەکەیان شرۆڤەکرد، ئامادەبووان لە هۆڵەکە پڕببوون و بێدەنگیش گوێبیستی قسەکەرەکان بوون.
بۆیە مانۆڕی ژینگە بۆ ڕۆح و سەلامەتی مرۆڤەکان بوو لە هەسارەی زەوی، چۆن گرنگتر و بەهێزتر نەبێت لە مانۆڕی سەربازی، کە خۆی لەخۆیدا ژینگە مرۆڤ و ژیان وێران دەکات، بەڵێ (9) کاتژمێر وەرزش و ژینگە پارێزی ناونیشانی پاڵەوانییەتی (گامبیتی کەش وهەوا= واتە مانۆڕی ژینگەیی) بوو، هەمووانیش زۆر بەجۆش وخرۆشە وە بەسەرکەوتنی پاڵەوانییەتییەکە هۆڵەکەیان بەجێهێشت و بەرەو ماڵەکانیان گەڕانەوە، ئەمە بەرهەمی (9) کاتژمێر بوو، بۆ پاڵەوانەکانمان و ژینگەی وڵات.
=KTML_Bold=ئەنجامی پاڵەوانییەتییەکەش بەمشێوەیە بوو=KTML_End=:
مازیار بەغیری ئێرانی بە 7.5 خاڵ یەکەم و حسێن عەلی حسێن بە 7.5 خاڵ دووەم و ڕێباز ناسر جەمال بە 7 خاڵ سێیەم بوو.
سارا مەسعود کە ڕیزبەندی نۆیەمی بە 6 خاڵ پێبڕا، بە باشترین کچە یاریزانی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشان کرا.
پاڤێڵ بێستوون شێرزاد کە بە کۆکردنەوەی 5 خاڵ لە 7 جەولە یاری، پێشەنگی یاریزانە تازەپێگەیشتووەکانی بەدەستهێنا، بە باشترین یاریزانی تازەپێگەیشتوو هەڵبژێردرا.
لەسەر ئاستی یاریزانانی خاوەن پێداویستی تایبەتیش بەشار موسا بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ لە 7 جەولە یاریدا، پلەی یەکەمی پێبڕا.[1]