عومری پیرە پەزێکی ماگە
لە #هەولێر#ێ دەوترێت: عومری پیرە مەڕێکی مایه، هەرچەند پەز بەمانای ڕان و مێگەلیش دێت بەڵام لێرەدا مەبەست لێی مەڕە، تەمەنی مەڕ کورتە نزیکەی 8-10ساڵێک دەبێت، ئەو کورتی تەمەنەی مەڕ کراوە بە ئیدیۆم و بۆ کەسێک کە پیر و پەککەوتەیە و تەمەنی بەرەو کۆتایی دەچێت لە شاری #سنە# بۆ ئەوە وتراوە: عومری پیرە پەزێکی ماگە.[1]