غەیبەت کردن وەسە گۆشت سەگ خواردن
لە کوردەوارییدا کە زۆربەی دانیشتووانەکەی لە پەیڕەوانی ئایینی ئیسلامن کاریگەریی ئەو ئایینە بەسەر کردار هەڵسوکەوتیان دیارە و بەتەواوەتی ڕەنگی داوەتەوە کاتێک پەیامبەر دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت: (لایغتب و بعضکم بعضا، ایحب احدکم ان یاکل میت اخیە)، واتا: لە پاشەملە باسی یەکتر مەکەن، چونکە کەس حەز دەکات گۆشتی براکەی بخوات، ئەم فەرموودەیەش وەکوو ئیدیۆم لە شاری #سنە# بەکارهێنراوەتەوە، بەڵام لە جیاتی گۆشتی برا وەکوو گۆشتی سەگ لێکدانەوەی بۆ غەیبەت کردووە و فەرموویانە: غەیبەت کردن وەسە گۆشت سەگ خواردن.[1]