قسەی بیگانە ئێشی نییه
بێگانە: کەسێکە کەخزم و خوێش نەبێت و لایدە و بیانی و غەوارە و نەناسراو و نامۆ و نەناس بێت، قسە و قسەڵۆکی بێگانە کاریگەریی ئەوتۆی بەسەر کەسەوە نییە، بەڵام ئەو قسەی کە دۆست و خزم و خۆشەویست و خوێش دەیکات بە ئازارە و کاریگەریی زۆرترە بۆیە لە #سنە# وتراوە: قسەی بیگانە ئێشی نییه.[1]