قومارباز لە بێ پووڵیا تەوبە ئەکا
وتراویشە: تۆبەی گورگ مەرگه، یان قەحپە لە پیریا بەرەو خوا ئەڕوا، ئەو کەسەی فێری خووی قوماربازی بووە وا ئاڵوودە بووە زۆر خراپ پێی تەرک دەکرێت، ئەگەر وازیشی لێ بهێنێت بارودۆخی بۆ بڕەخسێتەوە ئەوا دەست دەکاتەوە بە قوماربازی بۆ ئەمە لە شاری #سنە# وتراوە: قومارباز لە بێ پووڵیا تەوبە ئەکا.[1]