دوای ئەنجام دانی سێیەم یاری لە خولی تۆپی پێی خوار 16 ساڵانی یانەکانی ئێراق، تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی چوارەمی یانە بەشدارەکانە.
نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی #28-12-2024# و لەسەر یاریگەکەی لە ناوچەی فەرماندەیی تیمی تۆپی پێی خوار 16 ساڵی یانەی پێشمەرگە میوانداری لە #یانەی وەرزشی زاخۆ# کرد، لەو یارییەدا و هەر لە سەرەتاوە پێشمەرگەکان توانیان بە ئاستێکی بەرز ببینرێن و لە خولەکی 8 دا و لە ڕێگەی یاریزان (بەهێز جەمیل)ەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد و ئەنجامی ئەو گێمەش لە بەرژەوەندی کوڕانی پێشمەرگە کۆتایی هات.
ئەمه و لە گێمی دووەم دووبارە ئاست بەرزی یاریزانانی پێشمەرگە لە لوتکەدا بوو تا لە خولەکەکانی 50 و 61 هەردوو یاریزان (ڕائید مەجید و محەمەد گۆران) دوو گۆڵی دیکەیان تۆمار کردوو لە کۆتای یارییەکەشدا، تیمی تۆپی پێی خوار 16 ساڵی یانەی پێشمەرگە بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێ وەڵام بردنەوەیان بەدەست هێنا.
جێگەی باسە لە کۆی سێ یاری، یانەی پێشمەرگە بە دوو سەرکەوتن و یەک یەکسان بوون 7 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەیەتی.
=KTML_Bold=ئەنجامی یارییەکانی یانەی پێشمەرگە لە خولی خوار 16 ساڵی یانەکانی ئێراق=KTML_End=
پێشمەرگە 7 × 2 دهۆک
نەورۆز 1 × پێشمەرگە 1
پێشمەرگە 3 × زاخۆ 0
=KTML_Bold=ڕیزبەندی یانەکان:=KTML_End=
پێشمەرگە 7 خاڵ
هەولێر 6 خاڵ
دهۆک 3 خاڵ
نەورۆز 1 خاڵ
زاخۆ 0 خاڵ
[1]