شاندی دەم پارتی و پارتی ئاییندەی تورکیا کۆبوونەوە. سەرۆکی پارتی ئاییندە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەڤانیدا وتی، پێویستە کورد لە تورکیا مافیان پارێزراو بێت.
#ئەحمەد داودئۆغڵو#، سەرۆکی پارتی ئاییندەی تورکیا وتی، پێویستە بیر لەوە بکرێتەوە کە کورد و تورک بە ئاشتی بژین.
سرری سوورەییا ئۆندەر، ئەندامی شاندەکەی دەم پارتی لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ داودئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد، ئەزموونی پێشوویان تاوتوێ کرد.
شاندی کۆبوونەوەکانی دەم پارتی دەستی بە کۆبوونەوە لەگەڵ پارتە سیاسییەکان کردووە و بەردەوامیش دەبن.
شاندەکە ئەمڕۆ دووشەممە #06-01-2024# کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی لەگەڵ پارتی ئاییندە کۆبووەوە، کاژێر 01:00ی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ ئاکپارتی کۆبووەوە و بڕیارە کاژێر 03:30ی ئێوارەش لەگەڵ پارتی سەعادەت کۆببێتەوە.
دوای تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بڕیارە شاندی دەم پارتی ڕۆژی#10-01-2025# بۆ جاری دووەم سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بکاتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە شاندەکەی دەم پارتی#28-12-2024# سەردانی دوورگەی ئیمراڵییان کرد. [1]