بابەت: هەڵبەست
نووسین: #سەیدی هۆرامی#
ئەم هۆنراوەیە، دەچێتە خانەی ڕېبازی ئەدەبی کلاسیکی کوردییەوە:
لە ڕووی ڕووخسارەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
1- بەکېشی عەرووزی عەرەبی نووسراوە.
2- هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە پێی پێویستیی هۆنراوەکە، تێدا بەکارهاتۊوە. (بەکارهێنانی وشەیەک، بۊ زیاد لەواتایەک).
3- سەروای یەکگرتۊوە پەیڕەوکراوە، واتە (یەکێتی سەروای پاراستییەوە)
4- یەکێتی بەیت و بابەتی پاراستۊوە. واتە هەموو هۆنراوەکە وایەکی هەیە و هەر دێڕەش واتای تایبەتی خۆی هەیە.
5- وشەی بێگانەی تێدا بەکارهاتۊوە، بە تایبەت وشەی (عەرەبی، فارسی و تورکی).
6- دووبارەکردنەوەی نازناوی شاعیر لە دوا دێڕدا، یا پېش دوا دێڕی هۆنراوەکە.
$بینایی دیدەم$
بینایی دیدەم شای سۆسەن خاڵان
ئی دەستە بەستەی مەستی گوڵاڵان
بگېرە جە دەس ئی کەم تاڵەوە
بنیەش بەو گۆنای مشکین خاڵەوە
گوڵ پەی گوڵ خاسەن، جەمین جامەنی
گوڵ بۊ گوڵ، قامەت گوڵ ئەندامەنی
شاباشی تۊ بان گوڵاڵانی مەست
سەیدی خار خاسەن بگېرۆ وە دەست
[1]