بابەت: هەڵبەست
نووسین: #سەیدی هۆرامی#
ئەم هۆنراوەیە، دەچێتە خانەی ڕېبازی ئەدەبی کلاسیکی کوردییەوە.
لە ڕووی ڕووخسارەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
1- بەکېشی عەرووزی عەرەبی نووسراوە.
2- هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە پێی پێویستیی هۆنراوەکە، تێدا بەکارهاتوە. (بەکارهێنانی وشەیەک، بۊ زیاد لەواتایەک).
3- سەروای یەکگرتوە پەیڕەوکراوە، واتە (یەکێتی سەروای پاراستییەوە)
4- یەکێتی بەیت و بابەتی پاراستوە. واتە هەموو هۆنراوەکە وایەکی هەیە و هەر دێڕەش واتای تایبەتی خۆی هەیە.
5- وشەی بێگانەی تێدا بەکارهاتوە، بە تایبەت وشەی (عەرەبی، فارسی و تورکی).
6- دووبارەکردنەوەی نازناوی شاعیر لە دوا دێڕدا، یا پېش دوا دێڕی هۆنراوەکە.
$چراغم تۆمەن$
چراغم تۆمەن، چراغم تۆمەن
ئێندە من تاسەی دیداری تۆمەن
نە خاوی شەوان، نە ڕوان ڕۊمەن
شەوان هەر ئاخ ئاخ، ڕۊان ڕۊ ڕۊمەن
ئەر گەردوون وە شەون خەیاڵم وەرۆ...
یەک ڕۊ دیدارت نەسیبم کەرۊ...
تەنخوای دوو دیدەی ڕەمەد ڕەسیدە
درێغ من بېیام دوو هەزار دیدە
وەلێ گشت مایەی نوور بەیا چېشان
تا سێر کەردام سەیر باڵای تۆ، پېشان
«دوو» چەم ئەر «سەد» ساڵ تەماشا کەران
کەی تاوان سێر سەیر باڵات بکەران
مەتەرسان جە دەرد دووری دوبارە
جای زاریشانەن، نەک جای نەزارە
سەیدی هەرکەس داخ هیجرانش وەردەن
سێر سەیری دیدار، هەرگیز نەکەردەن
[1]