بابەت: هەڵبەست
نووسین: #سەیدی هۆرامی#
ئەم هۆنراوەیە، دەچێتە خانەی ڕېبازی ئەدەبی کلاسیکی کوردییەوە.
لە ڕووی ڕووخسارەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
1- بەکېشی عەرووزی عەرەبی نووسراوە.
2- هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە پێی پێویستیی هۆنراوەکە، تێدا بەکارهاتوە. (بەکارهێنانی وشەیەک، بۊ زیاد لەواتایەک).
3- سەروای یەکگرتوە پەیڕەوکراوە، واتە (یەکێتی سەروای پاراستییەوە)
4- یەکێتی بەیت و بابەتی پاراستوە. واتە هەموو هۆنراوەکە وایەکی هەیە و هەر دێڕەش واتای تایبەتی خۆی هەیە.
5- وشەی بێگانەی تێدا بەکارهاتوە، بە تایبەت وشەی (عەرەبی، فارسی و تورکی).
6- دووبارەکردنەوەی نازناوی شاعیر لە دوا دێڕدا، یا پېش دوا دێڕی هۆنراوەکە.
$چراغم یارم$
چراغم یارم، چراغم یارم
عەمرم، زیندەگیم، چراغم، یارم
یاری بێ بەینەت، دۆستی دڵدارم
تۆ بارە تەشریف وە سەر مەزارم
ئەر شەرت و ئیقرار، وەرین مەندەن پېت
دیدەی ئینتیزار من، ئانا نە ڕېت
چوون کوشتەی هیجران داخی دووری تۆم
سا تۊ دمای مەرگ، بۊ وە سەر گڵکۆم
تەماشای گڵکۆی تارم کەر، دوڵبەر
دوودی سیای تار، لێش مەیۆ وە بەر
تالێت مەعلووم بۊ، سەوڵی خەرامان
من جە داخی تۆ، بەیتەور پێم ئامان
ئۊسا تۊ مەزار قەبرم شکاوای
وە حاڵی جەستەی زەلیلم یاوای
دیای ئایېری هیجران جە تەندا
چ تەور بەرمەشۆ دووش نە کەفەندا
مەزانی نازار، ساحێب شەرت و شۆن
سەیدی کوشتەی داخ، دەردی دوری تۆن
[1]