ئەنجوومەنی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پڕۆژەیەک دەکات کە بۆ دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە.
ڕۆژی سێ شەممە، 8ی تشرینی دووەم، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی بە سەرپەرشتی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی حیزبەکە کۆدەبێتەوە. کۆبوونەوەکە تایبەتە بە تاوتوێکردنی پڕۆژەیەک کە بۆ بابەتی دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان لەلایەن لیژنەیەکەوە ئامادەکراوە. هەروەها لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبەرەی کشانەوەی یەکێتی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەکرێت.
پڕۆژەی دروست بوونی دوو ئیدارەیی لەلایەن لیژنەیەکی سێ کەسی ئامادەکراوە، لەڕووی سیاسی و ئیداری و ئابووری، بابەتەکانی دوو ئیدارەیی لە هەرێم خراوەتەڕوو.
یەکێتی ئەم هەنگاوە وەک کارتێکی فشار لە بەرانبەر پارتی بەکاردەهێنێت، ئەوەش بۆ کەم کردنەوەی ئەو فشارانەی ئەو حیزبە ماوەیەکە لەسەر یەکێتی دروستی کردووە.
لە کۆبەنەوەی سبەینێی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حیزبە هیچ بڕیارێک لە بارەی دوو ئیدارەیی و کشانەوە لە حکومەتی هەرێم نادرێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 861 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!