ئامێدی شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای #دهۆک#ە. کەوتووەتە سەر تاشەبەردێکی زۆر گەورەی شاخێک. مێژووی ئامێدی دەگەڕێتەوە بۆ 3000 ساڵ پێش زایین، ئامێدی 90 کیلۆمەتر لە دھۆک و 10 کیلۆمەتر لە باکووری کوردستانەوە دوورە، هەروەها 1185 مەتر بەرزە لە ئاستی دەریاوە. درێژی شارۆچکەکە 1 کیلۆمەترە و پانیشی 500 مەترە. بەپێی ئاماری ساڵی 2006 دانیشتووانەکەی 6000 کەس بوون و لە 1200 ماڵ نیشتەجێ بوون، کە چیتر ناتوانرێت فراوان بکرێت لەبەر ھەڵکەوتی جوگرافیی شارۆچکەکە. ھەروەھا پەیمانگایەکی تەکنیکی، بە ناوی پەیمانگای تەکنیکیی ئامێدی لە شارۆچکەکەدا ھەیە. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 645 مرة