ئاراس ئیلنجاغی
بەپێی ئاماری هۆبەی کشتوکاڵی تەقتەق لە1-1ەوە تاوەکو 24-6-2014 بڕی 2 هەزار و 55 تۆن بەروبومی زستانە و بەهارە و هاوینەی خۆماڵی بۆ هەر مانگێک لەو شەش مانگەی ڕابردوو تۆمار کردووە.
وێنەیەک لەو ئامارە دەست "وشە" کەوتووە و تێیدا هاتووە، بۆ مانگی یەک و دوو زیاتر بەروبومەکانی زستانە بوون وەک (پیازی سەوز وکەڵەم و قەرنابیت و خاس و سڵق و گێزەر)، ئەو بەرهەمانەی کە لەعلوە تۆمارکراون بۆ مانگی یەکەم بڕی 134 تۆن و 500 کیلۆ و بۆ مانگی شوبات 124 تۆن بووە. بۆ بەرهەمەکانی بەهارەش درێژکراوەی بەروبومەکانی زستانە و بەهارەیە کە لە مانگەکانی (ئازار و نیسان) بەرهەم هاتوون وەک (پاقلە و سڵق و خاس و پیازی سەوز) بۆ مانگی ئازار 131 تۆن و 100 کیلۆ و بۆ مانگی نیسان 103 تۆن و 200 کیلۆ لەو بەروبومانە بەرهەم هاتوون.
ئەوەی تێبینی کراوە بەروبومەکانی هاوینە لە هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران نزیکەی 1561 تۆنە و 75%ی بەرهەمی هەر شەش مانگەکە پێک دێنن، کە جگە لە میوەکانی قەیسی و هەنجیر و خۆخ و هەرمێ بەروبومەکانی شوتی و بامیە و باینجان و لۆبیا و کودی و تەماتە و پیازی سەوز و سپی دەگرێتەوە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 14,176 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!