لە شارۆچکەی #کەلار#، تیمێکی شوێنەوار ناسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کڵاوە فەرهەنگی قەڵای شێروانە دروست دەکەنەوە، کە ساڵی ڕابردوو بە هۆی بومەلەرزەوە ڕووخا.
ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی #گەرمیان#، دەست به نۆژەنکردنەوەی قەڵای شێروانە کرا، کە ساڵی ڕابردوو بە هۆی بومەلەرزەوە زیانی پێگەیشتبوو.
ساڵەح محەمەد سەمین، جێگری بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان، بەڕۆژنیوزی وت: لە بومەلەرزە بەهیزەکەی ساڵی ڕابردوو، قەڵای شێروانە بە گشتی و کڵاوە فەرهەنگی-یەکەی کە دەکەوێتە سەرووی قەڵاکە زیانی پێگەیشتو و ڕووخا، لە ئێستادا دەستکراوە بە چاککردنەوەیی و ڕێکخراوێکی هوڵەندی بەناوی پرێس کڵاوس، تایبەت بە شوێنەوار، ئەکری چاککردنەوەی گرتووەتە ئەستۆ.
ساڵەح محەمەد، وتیشی:کڵاوە فەرهەنگییەکە لەلایەن تیمێکی شارەزای بواری چاککردنەوەی شوێنەوار، لە شاری #ورمێ#-ی ڕۆژهەلاتی کوردستانەوە هاتوونەتە شارۆچکەی کەلار و سەرقاڵی چاککردنەوەین، هەروەها بەشێکی زۆری پێداویستیەکان لە وڵاتی ئێران هێندراون و بڕیارە لە ماوەی 30 ڕۆژدا کڵاوە فەرهەنگییەکە وەک شێوەی جارانی خۆی چاک بکرێتەوە.
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، کە لەدوای چاککردنەوەی کڵاوە فەرهەنگییەکە دەست دەکەن بە چاککردنەوەی باشەکانی دیکەی ناو قەڵاکە.
جێگری بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان، ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی بومەلەرزەکەی ئەمساڵیشەوە لە هەندێک شوێندا زیان بەر قەڵاکە کەوتووە.
قەڵای شێروانە لە ساڵی 1866 بۆ 1874 لە لایەن حەمە پادشای جاف ەوە، دروستکراوە و تا پێش بوومە لەرزەکەی ساڵی ڕابردوو سێ جار نوژەنکراوەتەوە.[1]
#03-12-2018#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,896 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!